سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر دوو چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری بانە

ئەفشین ڕەشیدی و فواد فارۆقی، دوو کەس لە چالاکانی مەدەنیی شاری بانە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنیا

٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٤:١٧


هەنگاو: پێنجشەممە، ٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

ئەفشین ڕەشیدی و فواد فارۆقی، دوو کەس لە چالاکانی مەدەنیی شاری بانە کە پێشتر دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لقی ١ی دادگای شۆڕشی شاری سەقز جێگیر لە شاری بانە سزای یەک ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو بەسەر ئەفشین ڕەشیدی و سزای ۶ مانگ بەندکردنی هەڵپەسێردراوی بۆ ماوەی ٢ ساڵ بەسەر فواد فارۆقی، سەپاند.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو چالاکە مەدەنییەی شاری بانە لەلایەن دادوەر ئەکبەر میرزایی، بە تۆمەتی "هەوڵ بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" سزای بەندکردنیان بەسەردا سەپاوە.

ئەفشین ڕەشیدی و فواد فاروقی، ڕۆژی دووشەممە، ۵ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ (٢۵ی ئاپریلی ٢٠٢٢) لە بەرەبەرەی ڕۆژی جیهانیی کرێکار و لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

ئەفشین ڕەشیدی، ڕۆژی دووشەممە، ٢۶ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ و فواد فارۆقی، ڕۆژی شەممە، ٢٨ی جۆزەردانی ٢٧٢٢، هەر کامیان بە بارمتەی ٣٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە