سەپاندنی سزای ٢٠ ساڵ بەندکردن بەسەر چوار مامۆستای قوتابخانە لە شاری دیواندەرە

ئومێد شاەمحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، چوار ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان - لقی دیواندەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی ح

٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٠:٤٣


هەنگاو: دووشەممە، ۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢

ئومێد شاەمحەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، چوار ئەندامی ئەنجوومەنی پیشەیی مامۆستایانی کوردستان - لقی دیواندەرە، لەلایەن دادگای شۆڕشی حکومەت لە شاری سنە بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" سەرجەم سزای ٢٠ ساڵ بەندکردن بەسەریاندا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لەو ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن لقی ١ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سنە، چوار مامۆستای قوتابخانەی شاری دیواندەرە بە ناوەکانی ئومێد شاە محەممەدی، پەرویز ئەحسەنی، کاوە محەممەدزادە و هیوا قوڕەیشی، هەر کامیان بە ۵ ساڵ بەندکران سزا دراون کە جیا لە سزای ئومێد شاە محەممەدی سزای سێ کەسی دیکە هەڵپەسێردراوە.

شایانی باسە کە ئەو سزایە لەلایەن دادوەر حوسێن سەعیدی و بە تۆمەتی "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" لە ڕێگەی ئەندامەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) بەسەر ئەو چوار هاووڵاتییەدا سەپاوە.

ئەم چوار مامۆستا دەستبەسەرکراوی خەڵکی دیواندەرە دوای ٧٦ ڕۆژ بەندکران ڕۆژی سێشەممە ٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (٣٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی یەک ملیار و ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرابوون.

هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم پێنج کەسە و وێڕای لێدان و بێ ڕێزی کردن پێیان ماڵەکانیانیان پشکنیوە و تەنانەت لە ژنی دوو کەس لەو مامۆستایانەیان داوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە