٢٩ شار لە چوار پارێزگای کوردستان پەیوەست بوون بە مانگرتنی گشتییەوە

لەدوای بڵاو کرانەوەی بانگەوازەکان بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتن و خۆپیشاندان لە سێ ڕۆژی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەو مانگرتنانە و هەتا کات

١٤ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٨:٠٤


هەنگاو: دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

لەدوای بڵاو کرانەوەی بانگەوازەکان بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتن و خۆپیشاندان لە سێ ڕۆژی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەو مانگرتنانە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، بازاڕیانی ٢٩ شاری کوردستان لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیە کە بۆ هەنگاو پشتڕاست بووەنتەوە مانیان گرتووە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٥ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لە وەڵامی بانگەوازەکان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری، بازاڕیان و کاسبکاران لە ٨ شاری پارێزگای کرماشان کە بریتین لە پاوە، جوانڕۆ، گیەڵان، ڕوانسەر، شاباد، کۆزەران، کەنگەڤەر و کرماشان، مانیان گرت.

هەروەها لە ١١ شاری پارێزگای سنە، پەیوەست بوون بە مانگرتنەوە، ئەم مانگرتنانە لە شارەکانی دیواندەرە، سنە، دێولان، سەقز، کامێران، مەریوان، قوروە، بانە، موژژ، کانی دینار و دیواندەرە پشت ڕاست کراونەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیانەی بە دەستی هەنگاو گەیشتوون، لە ٤ شاری ئیلام، ئاودانان، سەراوڵە و دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام و هەروەها لە ٦ شاری بۆکان، شنۆ، ئورمیە، مەهاباد، تیکاب و سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە، بازاڕیان و کاسبکاران دوکانەکانیان داخستووە و مانیان گرتووە.

بەپێی ئەو بانگەواز و بڵاوکراوانەوەی لە ناوخۆ و دەرەوەی ئێران بڵاو کراونەتەوە، خۆپیشاندان و مانگرتن لە ڕۆژەکانی ١٤، ١٥، و ١٦ی سەرماوەزی لە سەرتاسەری ئێران بەڕێوە دەچێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە