شۆڕش ئیبراهیمی سزای ساڵێک بەندکرانی بە سەردا سەپا

شۆڕش ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی کوردستان و بەخۆدانی خەڵکی شاری مەریوان ڕفێ.

٣ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٦:٤٦


هەنگاو: شەممە، ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢

شۆڕش ئیبراهیمی، هاووڵاتیی خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی کوردستان و بەخۆدانی خەڵکی شاری مەریوان ڕفێندرابوو، سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، شۆڕش (ئایەت) ئیبراهیمی، هاووڵاتیی تەمەن ٣۵ ساڵ و خەڵکی گوندی تەنگی سەر سەر بە ناوچەی ژاوەرۆی شاری سنە و دانیشتووی شاری مەریوان، لەلایەن دادگای شۆڕشی حکومەت لە مەریوان سزای یەک ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

ئەو هاووڵاتییە سەرلەئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە، ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لە ماڵەکەی خۆیدا لە شاری مەریوان دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پاش یەک مانگ لە دەستبەسەربوونی، بە بارمتە و بە شێوەی کاتی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم پەیوەندییەدا بۆ هەنگاو ڕایگەیاند؛ شۆڕش ئیبراهیمی لە ماوەی دەستبەسەربوونی و تەنانەت لە دادگاییکردنیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە