فەرشاد ئەحمەدی، خەڵکی دێهلۆڕان لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە سزای حەوت ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

فەرشاد ئەحمەدی، خەڵکی دێهلۆڕان، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی ناسراو بە "دادوەری مەرگ"، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی

٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٠٠:٣٨


هەنگاو: هەینی ٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢


فەرشاد ئەحمەدی، خەڵکی دێهلۆڕان، لەلایەن لقی ١٥ی دادگای شۆڕشی تاران بە سەرۆکایەتی دادوەر سەڵەواتی ناسراو بە "دادوەری مەرگ"، بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و ئاژاوەگێڕی لەدژی ئاسایشی گشتی" سزای دوو ساڵ بەندکران و ٥ ساڵ بەندکرانی هەڵەپەسێندراوی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە کاتێکدا ئەو سزایە لەلایەن دادگای شۆڕشی تارانەوە بەسەر فەرشاد ئەحمەدی، بەندکراوی سیاسیی پێشوو سەپێندراوە کە تەنیا ١٠ ڕۆژ بۆ تێهەڵچوونەوە بەو سزایە دیاریکراوە.

فەرشاد ئەحمەدی، لە بانەمەڕی ٢٧٢٢ لە تاران دەستبەسەرکراو ماوەی ٣١ ڕۆژی لە بەندی تاکەکەسی بەندیخانەی ئێڤین تێپەڕاند.

ئەم هاووڵاتییەی خەڵکی دێهلۆڕان، کە لە بواری مۆسیقاشدا چالاکە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە هەموو مافە سەرەتاییەکانی بەندکراوێک لەوانە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و پێداویستییە سەرەتاییەکانی ناو بەندیخانە بێ بەری بووە.

ناوبراو یەکێک لە بەندکراوانی سیاسیی پێشووە و پێشتر لە ساڵی ٢٠١٧، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی پێنجی ئەمنییەتی بەندیخانەی ئەهواز گواسترابووەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە