مەهسا قوربانی، خەڵکی سنە لە شاری تاران ڕفێندرا

مەهسا قوربانی، خەڵکی شاری سنە، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە شاری تاران، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٦ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٣:١٧


هەنگاو: سێشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢

مەهسا قوربانی، خەڵکی شاری سنە، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە لە شاری تاران، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) مەهسا قوربانی، خەڵکی شاری سنە و دانیشتووی تاران لەلایەن هێزە حکومەتییەکان ڕفێندراوە و چارەنووسی ناڕوونە.

سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەی مەهسا قوربانی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەردەستدا نییە و ناوەندە حکومەتییەکان لە پێدانە هەر چەشنە زانیاری و هەواڵێک بە بنەماڵەکەی خۆدەبوێرن.

هەروەها، هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ مەهسا قوربانی هەتا ئێستا نەنزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە