ناڕوونی چارەنووسی دوو برای دەستبەسەرکراوی خەڵکی پاوە

محەممەد ئیمامی، خوێندکاری زانکۆی بەهەشتی تاران و ڕاشد ئیمامی، برا گەورەی ناوبراو، دوای ڕفاندنیان لە شاری پاوە بۆ شوێنێکی نادیار گواس.

١٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢١:٤٠


هەنگاو: پێنجشەممە، ١٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

محەممەد ئیمامی، خوێندکاری زانکۆی بەهەشتی تاران و ڕاشد ئیمامی، برا گەورەی ناوبراو، دوای ڕفاندنیان لە شاری پاوە بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە و چارەنووسیان ناڕوونە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ٥ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٦ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) محەممەد ئیمامی، خوێندکاری بەشی کارناسی بایۆتەکنۆلۆژی زانکۆی بەهشتی تاران، لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری تاران ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، چەند کاتژمێرێک دوای ڕفاندنی ئەو خوێندکارە، هێزی حکومەتییەکان هێرشییان کردووەتە سەر ماڵیان و برا گەورەکەیان بەناوی ڕاشد ئیمامی ڕفاندووە.

سەرەڕای تێپەڕبوونی ١٣ ڕۆژ بەسەر ڕفاندنی ئەو دوو هاووڵاتییە، چارەنووسیان هەتا ئێستا ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و چارەنووسیان لەبەردەست دانییە.

بەپێی ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندەی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ٨٠ ڕۆژی بەرخۆدان لە کوردستان، زیاتر لە ٦٥٠٠ هاووڵاتی لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکان دەستبەسەرکراون.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە