ناڕوونیی دۆسیەی سەیران هورمزی پاش گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە

دوای سێ حەفتە لە ناڕوونیی چارەنووس، سەیران هورمزی، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی شاری بۆکان، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان پاش گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی

٣٠ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١١:٥١


هەنگاو: چوارشەممە، ٣٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

دوای سێ حەفتە لە ناڕوونیی چارەنووس، سەیران هورمزی، هاووڵاتیی ڕفێندراوی خەڵکی شاری بۆکان، بەپێی نوێترین ڕاپۆرتەکان پاش گواستنەوەی بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە هێشتا بارودۆخ و چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ سەیران هورمزی، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، پاش تێپەڕبوونی ٢١ ڕۆژ لە ڕفاندنی ناوبراو، بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی حکومەت لە ئورمیە گواستراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژی دووشەممە، ٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران - لقی ئورمیە و لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە