ناڕوونیی چارەنووسی دوو منداڵی ڕفێندراوی خەڵکی جوانڕۆ و ڕوانسەر

نزیک بە یەک مانگە دوو منداڵ بە ناوەکانی مەتین محەممەدی، خەڵکی شاری ڕوانسەر و پوویا گوڵ محەممەدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون و تا

٢٧ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٠:٢٨


هەنگاو: یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

نزیک بە یەک مانگە دوو منداڵ بە ناوەکانی مەتین محەممەدی، خەڵکی شاری ڕوانسەر و پوویا گوڵ محەممەدی، خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراون و تاکوو ئێستا چارەنووسیان ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٢۵ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١۶ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ بە ناوی مەتین محەممەدی خەڵکی شاری ڕوانسەر لەلایەن هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

هەروەها ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەر (١۵ی نۆڤەمبەر)، منداڵێکی دیکە بە ناوی پوویا گوڵ محەممەدی، تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵکی شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکان لەو شارە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو دوو منداڵە پاش ئەوەی کە ڕفێندراون، بۆ ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی حکومەت لە شاری کرماشان گواستراونەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەیەوە ڕایگەیاندووە؛ مەتین محەممەدی و پوویا گوڵ محەممەدی، لەلایەن ناوەندە حکومەتییەکانەوە لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر، چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە و تەنانەت تەلەفۆنکردن بۆ بنەماڵەکانیشیان بێبەش کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە