ناڕوونیی چارەنووسی فاتمە بەرزەردی، بەرپرسی ڕفێندراوی کۆمیتەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی وەرزشە بەرگرییەگان

پاش تێپەڕبوونی دە ڕۆژ لە ڕفاندنی فاتمە بەرزەردی، کەسایەتیی ناسراوی کۆمەڵگای وەرزشیی ئیلام و بەرپرسی کۆمیتەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی وەرزشە بەرگریییەکان

٤ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٢:٢٤


هەنگاو: یەکشەممە، ٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢

پاش تێپەڕبوونی دە ڕۆژ لە ڕفاندنی فاتمە بەرزەردی، کەسایەتیی ناسراوی کۆمەڵگای وەرزشیی ئیلام و بەرپرسی کۆمیتەی ناوبژیوانانی فیدراسیۆنی وەرزشە بەرگریییەکان کە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، تاکوو ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووسی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران وێڕای ئەوەی بەڵێنیان بە دایکی فاتمە بەرزەردی دابوو کە بە زووتریان کات ناوبراو ئازاد بکەن، بەو مەرجەی کە هەواڵی ڕفاندنی کچەکەی میدیایی نەکاتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، فاتمە بەرزەردی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری ئیلام ڕۆژی چوارشەممە، ٢٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراوە.

ئەو وەرزشکارەی خەڵکی شاری ئیلام، لە مانگی ڕەزبەری ساڵی ٢٧٢١دا وەکوو بەرپرسی کۆمیتەی تەکنیکیی ناوبژیوانانی بوارەکانی فوول‌کنتاکت، کیگ‌بۆکسینگی فیدراسیۆنی ئەنجومەنە وەرزشییەکانی بەرگریی ئیلام هەڵبژێردراوە.

ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی ١٤ ساڵ وەکوو جێگری بەرپرسی وەرزشی بەرگریی پارێزگای ئیلام چالاکیی کردووە و ماوەی ٢١ ساڵ ڕابردووی ڕاهێنەری بوارەکانی وەرزشی بەرگریی هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە