ناڕوونیی چارەنووسی مەنیژە عەزیزی، هونەرمەندی خەڵکی کرماشانی کە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە

وێڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە ڕفاندنی مەنیژە عەزیری، هونەرمەندی خەڵکی شاری کرماشان و دیزاینەری جلوبەرگی (طراح لباس) بواری سینەما، لە شاری تاران لەلایەن ه

١٤ سەرماوەز ٢٧٢٢، ٢١:٣٧


هەنگاو: دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢

وێڕای تێپەڕبوونی دوو حەفتە لە ڕفاندنی مەنیژە عەزیری، هونەرمەندی خەڵکی شاری کرماشان و دیزاینەری جلوبەرگی (طراح لباس) بواری سینەما، لە شاری تاران لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، هێشتا چارەنووسی ناڕوونە و ناوەندە حکومەتییەکانیش وەڵامی بەدواداچوونەکانی بنەماڵەی ناوبراو نادەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مەنیژە عەزیزی، هونەرمەندی خەڵکی شاری کرماشان، ڕۆژی هەینی، ٢٧ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) لە "بەهەشت‌زەهرا"ی شاری تاران و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کوماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

ناوبراو لەو ڕۆژەدا لەگەڵ ۵ کەسی دیکەدا بووە کە هەموویان پێکەوە ڕفێندراون و ئۆتۆمبێلەکەشیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە، جیا لە چالاکییە هونەرییەکانی، دەرچووی بواری ئەندازیاریی قۆناغی کارناسیی باڵایە و خاوەنی بڕوانامەی ماستەری ئەو بواری ئەندازیارییە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی عەزیزی لەسەر چارەنووسی کچەکەیان، تا هەنووکە هیچ ئاکامێکی نەبووە و هیچ ناوەند و دامەزراوەیەکی پەیوەندیداری حکومەتیی کۆماری ئیسلامیی ئێران وەڵامی ئەو بنەماڵەیان نەداوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە