نیگار داوودی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئیلام سزای ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

دادگای تاوانەکانی ئیلام، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەر نیگار داوودی، لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە، سەپاند.

٦ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٣:٤٣


هەنگاو: سێشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢

دادگای تاوانەکانی ئیلام، سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەر نیگار داوودی، لە دەستبەسەرکراوانی ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە، سەپاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی ٣ی دادگای تاوانەکانی ئیلام سزای پێنج ساڵ بەندکرانی بە سەر نیگار داوودی سەپاند و ئەو سزایە ڕۆژی شەممە ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢) ٢٤ی دیسەمبەری ٢٧٢٢ (بە فەرمی بە ناوبراو ڕاگەیەندراوە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سزایە بە تۆمەتی "کۆبوونەوە و پیلانگێڕی لە دژی ئاسایشی گشتی" و "پڕوپاگەندە دژی نیزام" لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەسەر ناوبراودا سەپاوە.

سەپاندنی ئەم سزایە لە کاتێکدایە، کە نیگار داوودی حەوتووی ڕابردوو بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی دوای یەک مانگ دەستبەسەرکران لە بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام ئازاد کرا.

نیگار داوودی، تەمەن ١٩ ساڵ و خەڵکی ئیلام، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢٠ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەر و بۆ بەندی ژنانی بەندیخانەی ناوەندی ئیلام گواستراوبووەوە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو لەو تۆمەتانەی کە دادگای شۆڕشی ئیلام بەسەریدا سەپاندبووی بێتاوان دەرچووە و بۆ یەکەم جار لە مانگی ڕەزبەری ٢٧٢٢، دەستبەسەرکرابوو کە دوای ماوەیەک ئازاد کرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە