هێرش بۆ سەر قوتابخانەیەکی ناوەندی و ڕفاندنی مامۆستایەک لەلایەن هێزە حکومەتییەکان لە شاری جوانڕۆ

هێزە حکومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەی قۆناغی ناوەندی "مطهری" لە شاری جوانڕۆ و سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، مامۆستایەکی ئەو ق

٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٤:١٠


هەنگاو: هەینی ٢ی بەفرانباری ٢٠٢٢

هێزە حکومەتییەکان هێرشیان کردووەتە سەر قوتابخانەی قۆناغی ناوەندی "مطهری" لە شاری جوانڕۆ و سەرەڕای دروستکردنی کەشێکی تۆقێنەر، مامۆستایەکی ئەو قوتابخانەیان بە ناوی عەبدولکەریم محەممەدی لە پێش چاوی قوتابییەکان ڕفاندووە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، پێش نیوەڕۆی سێشەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) سێ کەس لە ئەندامانی هێزە حکومەتییەکان چوونەتە ناو قوتابخانەی "مطهری" لە شاری جوانڕۆ و عەبدولکەریم محەممەدی، مامۆستای وانەی بیرکارییانی لەسەر پۆل ڕفاندووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

سەرەتا هێزە حکومەتییەکان بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پراید، چوونەتە ناو حەوشەی قوتابخانە و دواتر دەستیان بە پشکنینی پۆلەکان و کتێبی قوتابییان کردووە و زیانیان بە کورسی و مێزی قوتابخانەکە گەیاندووە.

پاش تێکدان و زیان گەیاندن بە کەلوپەلەکانی قوتابخانە و ڕفاندنی عەبدولکەریم محەممەدی، ئۆتۆمبێلێکی دیکەی ناوەندە حکومەتییەکان لە جۆری پژۆ و بە چوار سەرنشینەوە هێرشی کردووەتە سەر ئەم قوتابخانەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێرشی هێزە حکومەتییەکان بۆ سەر ئەم قوتابخانەیە کاردانەوە و ناڕەزایەتی قوتابییانی لێکەوتووەوە بۆ نزیکەی یەک کاتژمێر و لە ئەنجامی هێرشی ئەم هێزانە، کەشی قوتابخانە تێکچووە و ئاڵۆز بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە