ڕفاندنی مەرجان داوودی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری قەسری شیرین لە تاران

مەرجان داوودی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان کە ڕۆژی ڕابردوو لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕف

٢١ سەرماوەز ٢٧٢٢، ١٥:٥٢


هەنگاو: دووشەممە، ٢١ی سەرماوەزی ٢٧٢٢


مەرجان داوودی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان کە ڕۆژی ڕابردوو لە شاری تاران و لەلایەن هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوبوو، بەهۆی نەخۆشیی درێژخایەنی دڵەوە تەندروستیی ناوبراو ناجێگیر و لە مەترسیدایە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی یەکشەممە، ٢٠ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢)، هێزە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری تاران هەڵیانکوتانەوە سەر ماڵی چالاکێکی مەدەنی کورد و خەڵکی شاری قەسری شیرین بە ناوی مەرجان داوودی و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە دەستبەسەر کراوە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە بۆ بەشی لێپرسینەوەی بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە و هاوکات دەستیان بەسەر کەرەستە و کەلوپەلی تاکەکەسیی ناوبراودا گرتووە.

ئەو چالاکە مەدەنییە پێشتر دوو جار نەشتەرگەریی ئانژیۆگرافیی کردووە و نەخۆشیی درێژخایەنی دڵی هەیە، هەنووکەش تەندروستیی ناوبراو ناجێگیرە و لەو بەندیخانەیەدا تەندروستیی ئەو هاووڵاتییە لە مەترسیدایە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو؛ هێزە سەرکوتکەرە حکومەتییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەو هاووڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە و لە ماڵەکەی خۆیدا بێڕێزییان بە ناوبراو کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە