کوژرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە حکومەتییەکان

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "قەڵاگا"ی سەر بە شارەدێی موژژ سەر بە شاری کامێران، بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی، لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شاری کامێران بە گومانی گواستنەو

٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٣:٤٨



هەنگاو: دووشەممە، ۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی "قەڵاگا"ی سەر بە شارەدێی موژژ سەر بە شاری کامێران، بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی، لە بازگەی پشکنینی دەروازەی شاری کامێران بە گومانی گواستنەوەی کەلوپەلی قاچاخ، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە تەقەی لێ کرا و گیانی لەدەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٢٤ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) هێزە حکومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە دەروازەی شاری کامێران، تەقەیان لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری پژۆی ٤٠۵ کردووە و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش بە ناوی فەرشاد ئیبراهیمی دەستبەجێ کوژراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری کامێران، دوو کەس لە سەرنشینەکانی ئەو ئۆتۆمبێلە کە گوللەیان بەر نەکەوتووە و تەندروستییان باشە، بۆ ناوەندە حکومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە بانگکراون.

شایانی باسە کە تەرمی فەرشاد ئیبراهیمی بۆ شاری کرماشان گواستراوەتەوە و ناوەندە حکومەتییەکان هەتا ئێستا تەرمی ئەو هاووڵاتییەیان ڕادەستی بنەماڵە و کەسوکاری نەکردووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە