کەماڵ هاشمی، خەڵکی پیرانشار سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

کەماڵ هاشمی، لە کاتێکدا دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێدەپەڕێت؛ لە دانیشتنی دادگای شۆڕشی پیرانشار بێ ئامادەبوونی خۆی، بە تۆمەتی "پڕ

٦ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٣١


هەنگاو: سێشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢

کەماڵ هاشمی، لە کاتێکدا دوو مانگ بەسەر دەستبەسەرکرانیدا تێدەپەڕێت؛ لە دانیشتنی دادگای شۆڕشی پیرانشار بێ ئامادەبوونی خۆی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی نیزام و پیلانگێڕی لەدژی ئاسایشی گشتی" سزای ١٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بەڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بڕیاری دادگای شۆڕشی پیرانشار بۆ سزای ١٦ مانگ بەندکرانی کەماڵ هاشمی، لە مانگی خەزەڵوەر دەرکراوە و ئەم هەواڵە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە بەندیخانەی ناوەندیی نەغەدە بەفەرمی بە ناوبراو ڕاگەیێندراوە.

ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٤٠ ساڵە، کە خێزاندار و باوکی دوو منداڵە، لە ماوەی دەستبەسەرکرانیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەری بووە.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە، ١٨ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) دوای دەستبەسەرکرانی لە پیرانشار بۆ دەستبەسەرگەی ناوەندە حکومەتییەکان لە ئورمیە گواستراوەتەوە.

کەماڵ هاشمی، دوای تێپەڕاندنی ماوەی لێکۆڵینەوە و دەستبەسەرکرانی، لە ئورمیەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە گواستراوەتەوە و لە ئێستادا لەم بەندیخانەیە ماوەی بەندکرانەکەی بەسەر دەبات.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە