شاهۆ حوسێنی، گۆرانیبێژی خەڵکی پاوە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی "بێلا چاو" ڕفێندرا

شاهۆ حوسێنی، گۆرانیبێژی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەقە لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٣:١٨


هەنگاو: دووشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

شاهۆ حوسێنی، گۆرانیبێژی خەڵکی پاوە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەقە لە ماڵەکەیدا ڕفێندرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٣ی جەنیوەری ٢٠٢٣) شاهۆ حوسێنی لە ماڵەکەی خۆی لە شاری پاوە سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری پاوە، ئەم هونەرمەندە دوای دوو ڕۆژ لە بڵاوکردنەوەی میوزیک ڤیدیۆیەکی بەناوی "بێلا چاو" لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندراوە.

لەم میوزیک ڤیدیۆیەدا کە وێنەی گیانبەختکردووانی جووڵانەوە ئەم دواییەی تێدا بەکار هاتووە بۆ پشتگیری لە کۆمەڵگا و بابەتی "ژن، ژیان، ئازادی" بڵاوکراوەتەوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هونەرمەندە نادیارە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە