لێدان و ڕفاندنی چوار لاو لە یەکێک لە گوندەکانی مەریوان

چوار لاوی خەڵکی گوندی "چۆڕ" سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی سەعدی غەفاری، سەرکەوت عەبدی، ڕزگار موسنەفی و هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی لوقمان (ناوبانگ نادیار) ل

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:١٨


هەنگاو: پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

چوار لاوی خەڵکی گوندی "چۆڕ" سەر بە شاری مەریوان بە ناوەکانی سەعدی غەفاری، سەرکەوت عەبدی، ڕزگار موسنەفی و هاووڵاتییەکی دیکە بەناوی لوقمان موسنەفی لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەتاکانی بەرەبەیانی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٥ی جەنیوەری ٢٠٢٣) هێزەکانی حکوومەت هێرشیان کردووەتە سەر ماڵەکانی سەرکەوت عەبدی، ڕزگار موسنەفی و لوقمان موسنەفی لە گوندی چۆڕ و ئەو سێ کەسەیان ڕفاندووە.


لە کاتی ڕفاندنی سەرکەوت عەبدی، ڕزگار موسنەفی، لوقمان و سەعدی غەفاری، ئەم هێزانە دەستیان بەسەر مۆبایلەکانی ئەم کەسانەشدا گرتووە.


بەوتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری مەریوان، ئەم سێ هاووڵاتییە لە کاتی ڕفاندنیان کەوتوونەتە بەر لێدان و کوتانی هێزەکانی حکومەت و تەنانەت ئیزنی پۆشینی جلوبەرگی گەرمیشیان پێ نەدراوە.


هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم سێ هاووڵاتییە و شوێنی ڕاگیرانیان لەبەردەستدا نییە.


هەر لەم ڕاستایەدا پێشتر، هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندە بە ناوی سەعدی غەفاری لە شەوی دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سوپاوە ڕفێندرابوو.


ناوبراو دواتر لەلایەن لقی ٢ ئیدارەی لێپرسینەوەی مەریوان و لەلایەن دادوەر شەهسواری تۆمەتی "بەشداری لە خۆپیشاندان" و "هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردییەکانی" خرایە پاڵ.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە