ڕفاندنی هاووڵاتیەکی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی ئەحمەد باباخانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٢٤


هەنگاو: پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی کامێران بە ناوی ئەحمەد باباخانی لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (١٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣) ئەحمەد باباخانی خەڵکی کامێران لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراوە.

بە پێی زانیارییەکان، بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییە هیچ ئەنجامێکی نەبووە و هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی لەبەر دەستدا نییە.


شایانی باسە ناوبراو برای مووسا باباخانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبی دێموکراتە کە هاوینی ساڵی ٢٧٢١ لە شاری هەولێر پایتەختی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تیرۆر کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە