ڕفاندنی وەرزشوانێکی خەڵکی سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

عیرفان مستەفایی، خەڵکی شاری سەقز و وەرزشوانی چالاکی وەرزشی "مووی‌تای"، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٠:١٤


هەنگاو: یەکشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

عیرفان مستەفایی، خەڵکی شاری سەقز و وەرزشوانی چالاکی وەرزشی "مووی‌تای"، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، عیرفان مستەفایی، وەرزشوانی خەڵکی شاری سەقز لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێنداوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە حکوومەتییەکانەوە هێرشیان کردووەتە سەر ئەو هاووڵاتییە لە شوێنی کارەکەی خۆ لە شاری سەقز و ناوبراویان ڕفاندووە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی عیرفان مستەفایی لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەم پەیوەندییەدا هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە