ڕفێندراوانی پیرانشار بۆ ١٢ کەس زیادی کرد؛ ئاشکراکردنی ناسنامەی ٦ هاووڵاتی دیکە

لە درێژەی ڕفاندنی هاووڵاتییانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە حکوومییەکانەوە، ناسنامەی شەش کەس کە بریتین لە قادر محەممەد پوور، موحسین قادری، وەفا ڕە

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٠١:٠٣


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لە درێژەی ڕفاندنی هاووڵاتییانی خەڵکی پیرانشار لەلایەن ناوەندە حکوومییەکانەوە، ناسنامەی شەش کەس کە بریتین لە قادر محەممەد پوور، موحسین قادری، وەفا ڕەسووڵی ئازەر، موبین حوسێن زادە، فەخرەلدین ئومێد فەڕ و قادر ئومێد فەڕ بۆ هەنگاو ئاشکرا بوو.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢، (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣) دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی "گەزکەسەک" سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی قادر محەممەد پوور و موحسین قادری، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە ماڵەکانی خۆیاندا ڕفێندران.

هەنگاو، پێشتر هەواڵی ڕفاندنی هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی ئەم گوندەی بەناوی سینا دەشمیر، تەمەن ١٩ ساڵی بڵاوکردبووەوە.

هاوکات چوار هاووڵاتی دیکە بەناوەکانی فەخرەلدین ئومێد فەڕ، قادر ئومێد فەڕ، وەفا ڕەسووڵی ئازەر و موبین حوسێن زادە لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندران.

بەم شێوەیە، ژمارەی هاووڵاتییانی ڕفێندراوی شاری پیرانشار کە ناسنامەیان پشتڕاست کراوەتەوە، بۆ ١٢ کەس زیادی کرد.

ناسنامەی پێنج هاووڵاتی ڕفێندراوی دیکە بریتییە لە: تەها ڕەسووڵیان ئەحمەد، عەبدوڵڵاپوور، شاهۆ عەبدوڵڵاپوور. عەبدوڵڵا قەنبەری وەند و محەممەد قەنبەری وەند.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی تەندروستی ئەم هاووڵاتییانە لەدوای ڕفاندنیان لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە لەبەردەستدا نییە چارەنووسیان ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە