ژمارەی مامۆستایانی ئایینی ڕفێندراو لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە لە گەیشتە چوار کەس

دوای تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر لە ڕفاندنی دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی پیرانشار، دوو مامۆستای ئایینی دیکە بە ناوەکانی مەلا سەید سولەیمان ئەحمەدی

٤ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٨:٥٤


هەنگاو: سێشەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

دوای تێپەڕینی ٢٤ کاتژمێر لە ڕفاندنی دوو مامۆستای ئایینیی خەڵکی پیرانشار، دوو مامۆستای ئایینی دیکە بە ناوەکانی مەلا سەید سولەیمان ئەحمەدی و مەلا یوونس نەوخا، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە ڕفێندران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی سێ شەممە ٤ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٤ی جەنیوەری ٢٠٢٣) هێزەکانی حکومەت، دوو مامۆستای ئایینی خەڵکی پیرانشاریان بە ناوەکانی مەلا یوونس نەوخا و مەلا سەید سولەیمان ئەحمەدی، ڕفاند.


ئەم دوو کەسایەتییە ئایینییە، مامۆستای قوتابخانەی ئایینیی سەلاحەدین ئەیوبی لە شاری پیرانشار بوون.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە، مەلا یوونس نەوخا، لەم دواییانەدا لەلایەن دادگای تایبەتی ڕۆحانیەت" لە ئورمیە سزای ٤ ساڵ و ٦ مانگ بەندکران و داماڵینی بەرگی مامۆستایەتی بەسەردا سەپێندرابوو.


پێشتر لە ڕۆژی دووشەممە ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، دوو مامۆستای ئایینی دانیشتووی گوندی "پەسوێ" سەر بە پیرانشار بە ناوەکانی مەلا محەممەد جەمالەلدین واژی و مەلا شەریف محەممەدپوور، ڕفێندران و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترانەوە.


دەستبەسەرکرانی ئەم مامۆستایانی ئاییانیانە لە پەیوەندی لەگەڵ ڕگەیاندراوی ئەم دواییەی زایانی ئایینی شارەکانی پیرانشار، نەغەدە و شنۆ ڕوویداوە کە تێیدا ئاماژەیان بە ئێعدام، ڕەشبگیری، ئەشکەنجە و سەپاندنی سزای قورس لەلایەن ناوەندەکانی حکومەتەوە کراوە.


هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەم چوار مامۆستای ئایینییە لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە