بابەک ناسری یەکێک لە دەستبەسەرکراوانی خەڵکی ئەیوان سزای بەندکردن و دوورخرانەوەی بەسەردا سەپا

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی بابەک ناسری کە لە بەرخۆدانی خەڵک لە تاران دەستبەسەر کرابوو، سزای شەش ساڵ بەندکردن و هەروەه

٢٧ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٥:١٦


هەنگاو: سێشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی بابەک ناسری کە لە بەرخۆدانی خەڵک لە تاران دەستبەسەر کرابوو، سزای شەش ساڵ بەندکردن و هەروەها ٢ ساڵ دوورخرانەوەی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئەیوان سەر بە پارێزگای ئیلام، بە ناوی بابەک ناسری و تەمەن ٣٥ ساڵ، لەلایەن یەکێک لە لقەکانی دادگای شۆڕشی تاران، سزای شەش ساڵ بەندکردن و هەروەها دوو ساڵ دوورخرانەوە لە زێدی خۆی بەسەردا سەپا.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری ئەیوان، ئەو سزایە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی تاوانەکان بۆ ٣ ساڵ و ٦ مانگ و ١٥ ڕۆژ بەندکردن گۆڕانکاریی بەسەردا هاتووە.

ئەو هاووڵاتییە لە ڕۆژی دووشەممە، ٢٨ی خەرمانانی ٢٧٢٢ لە جووتسایدی کشاوەرزی شاری تاران، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەو شارە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

ناوبراو پاش تێپەڕاندنی ماوەی دەستبەسەربوون و لێپرسینەوە و لێکۆڵینەوەی لە گرتنگەکانی ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی شاری تاران، بۆ بەندیخانەی "فشافویە" گواستراوەتەوە و تاکوو ئێستا هەر لەو بەندیخانەیە ڕاگیراوە.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، بابەک ناسری لە ماوەی دەستبەسەربوون و هەروەها لە ڕەوتی بەڕێوەچوونی دانیشتنەکانی دادگاییکردنەکەیدا لە مافی دەستپێڕاگەیشتنی پارێزەر بێبەری و بێبەش بووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە