بانگ کردن و دەسبەسەرکردنی دوو مامۆستای قوتابخانە لە بیجاڕ

دوو مامۆستای قوتابخانە و چالاکی پیشەییی مامۆستایانی خەڵکی شاری بیجاڕ بە ناوەکانی محەممەد عەلی عەرەبی و محەممەد فەرزان، پاش ئەوەی کە لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆ

٢٦ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٥:٤١


هەنگاو: دووشەممە، ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٢

دوو مامۆستای قوتابخانە و چالاکی پیشەییی مامۆستایانی خەڵکی شاری بیجاڕ بە ناوەکانی محەممەد عەلی عەرەبی و محەممەد فەرزان، پاش ئەوەی کە لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بانگ کراون، دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی شەممە، ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٤ی جەنیوەری ٢٠٢٣) دوو مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی شاری بیجاڕ سەر پارێزگای سنە بە ناوەکانی محەممەد عەلی عەرەبی و محەممەد فەرزان، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی کۆماری ئیسلامی" لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە بانگ کراون.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، ئەو دوو مامۆستایە کە چالاکی پیشەییی مامۆستایان بوون، پاش ئەوەی کە لەلایەن دادسەرای گشتی و شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە بیجاڕ بانگ کراون، دەستبەجێ دەستبەسەر کراون.
هەتا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، دۆخی تەندروستی و چارەنووسی ئەو دوو هاووڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە