بانگکران و دەستبەسەرکردنی کەژاڵ خالیدیان لەلایەن ئیتلاعاتی سنە

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی کەژاڵ خالیدیان، دوای بانگکرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:٥١


هەنگاو: سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بەناوی کەژاڵ خالیدیان، دوای بانگکرانی لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە دەستبەسەر کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣) کەژاڵ خالیدیان، خەڵکی سنە دوای سەردانی بۆ ئیدارە ئیتلاعات کە لەلایەن ئەم ئیدارەوە بانگکرابوو، دەستبەسەر کرا.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە شاری سنە، ئەم هاووڵاتییە تەمەن ٣٨ ساڵە، لە ڕێگای پەیوەندی تەلەفۆنییەوە بانگ کرابووە ئیدارەی ئیتلاعات. هۆکاری بانگکرانی ناوبراو نادیارە و لە ئێستادا لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیراوە.


هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخی ئەم هاووڵاتییە لەبەردەستدا نییە و بەدواداچوونەکان بۆ زانینی چارەنووسی ناوبراو بێ ئەنجام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە