برینداربوون و چوونە کۆمای کۆڵبەرێکی خەڵکی جوانڕۆ بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لە بەرزایی

ئەنوەر ڕۆستەمی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی دێ سوور سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەبەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود تووشی پێکان بووە و چووەتە کۆما.

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٨:٥٤


هەنگاو: شەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

ئەنوەر ڕۆستەمی، کۆڵبەری خەڵکی گوندی دێ سوور سەر بە شاری جوانڕۆ، بەهۆی کەوتنە خوارەوەی لەبەرزاییە سنوورییەکانی نەوسوود تووشی پێکان بووە و چووەتە کۆما.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەنوەر ڕۆستەمی تەمەن ٥٠ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٥ی جەنیوەری ٢٠٢٣) لە بەرزاییەکانی کوێستانی سنووری شاری نەوسوود کەوتووەتە خوار و بە سەختی بریندار بووە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەنوەر ڕۆستەمی تەمەن ٥٠ ساڵ، سەری تووشی پێکان بووە و لە ئێستادا لە نەخۆشخانەی تاڵقانی کرماشان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدایە.

 


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە