برینداربوونی دوو کاسبکاری کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت

دوو کاسبکار بەناوەکانی شەهاب عەلیجانی، خەڵکی مەهاباد و حەسەن پترۆسی، خەڵکی پیرانشار، لە کاتی پەیداکردنی بژێوی ژیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوو

٨ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٣:٤٢


هەنگاو: شەممە ٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢


دوو کاسبکار بەناوەکانی شەهاب عەلیجانی، خەڵکی مەهاباد و حەسەن پترۆسی، خەڵکی پیرانشار، لە کاتی پەیداکردنی بژێوی ژیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت برینداربوون و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٦ی جەنیوەری ٢٠٢٣) شەهاب عەلیجانی، تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی مەهاباد کەوتە بەر دەستڕێژی ڕاستەوخۆی هێزەکانی پایگای "دارلەک" لەم شارە.


لە ئێستادا شەهاب عەلیجانی بەهۆی سەختی برینەکانییەوە لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی ئورمیە ڕاگیراوە.


هەر لەم ڕاستایەدا ڕۆژی چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢، حەسەن پترۆسی خەڵکی پیرانشار لە کاتی گوستنەوەی کەلوپەل، لە بەرزایییەکانی کوێستانی سنووری قەندیل،بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی حکوومەت بریندارکرا.


ئەم هاووڵاتییەش بەهۆی سەختی برینەکانییەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکان گواستراوەتەوە و دۆخی تەندروستی ناوبراو لە ئێستادا نەزانراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە