بۆکان؛ ناڕوونیی چارەنووسی ڕۆژان کازمی تەمەن ١٨ ساڵ

لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ڕۆژان کازمی تەمەن ١٨ ساڵ، کە پێشتر لەلایەن هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیا

١٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٤:٢٨


هەنگاو: یەکشەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی ڕۆژان کازمی تەمەن ١٨ ساڵ، کە پێشتر لەلایەن هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترەواتەوە، پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە سێ حەفتە هێشتا چارەنووسی ناڕوونە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٩ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٠ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، ڕۆژان کازمی، لاوی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن هێزە حکوومەتییە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارهمڕفێندراوە.

بە وتەی شایەتحاڵان هێزە حکوومەتییەکان لە کاتی ڕفاندنی ڕۆژان کازمی، هێرشیان کردووەتە ژوورەکەی و ئەمەش بووەتە هۆکاری ئەوەی کە خوشکە ٩ ساڵەکەی بترسێت.

بە گوێری سەرچاوەکانی هەنگاو، پێشێلکردن و تێپەڕاندنی سنووری تاکەکەسیی ئەو هاووڵاتییە و هێرش بۆ سەر ماڵەکەیان و بەتایبەت ژووری ناوبراو، لە کاتیدا بووە کە دایک و باوکی لە ماڵدا نەبوون.

لە کاتی ڕفاندنی ڕۆژان کازمی تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەوڵە، وێڕای بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو لاوە لە بەردەستدا نییە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە