تۆمارکرانی دوو حاڵەتی ژن کوشتن لە کرماشان و سنە

نگین ڕۆستەمی، خەڵکی سنە بە دەستی هاوژینی پێشووی کوژرا و هاوکات ژنێکی خەڵکی کرماشان، لەلایەن براکەی بە لێدانی چەقۆ کوژرا.

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢١:٣٧


هەنگاو؛ یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

نگین ڕۆستەمی، خەڵکی سنە بە دەستی هاوژینی پێشووی کوژرا و هاوکات ژنێکی خەڵکی کرماشان بە ناوی فیرووزه مورادی لەلایەن براکەی بە لێدانی چەقۆ کوژرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، نگین ڕۆستەمی، خەڵکی سنە و دانیشتووی گوندی "نێ" سەر بە شاری مەریوان، دوای ئەوەی لەلایەن هاوژینی پێشووی ئاگر لە جەستەی بەر درا، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٩ی جەنیوەری ٢٠٢٣) بەهۆی زۆری ڕێژەی سووتان گیانی لەدەستدا.


شیاوی ئاماژە پێدانە کە، نگین ڕۆستەمی ڕۆژی دووشەممە، ٣ی ڕێبەندان دوای ئەوەی لەلایەن هاوژینی پێشوویەوە ئاگر لە جەستەی درا، بۆ نەخۆشخانەی کەوسەر لە شاری سنە گواسترابووەوە کە بەهۆی سەختی برینەکانی و زۆربوونی ڕێژەی سووتانەکەی گیانی لەدەست داوە.


لە لایەکی دیکەوە، لە ڕۆژانی ڕابردوو، ژنێکی لاوی خەڵکی کرماشان، بە ناوی فیرووزه مورادی تمەن ٢٦ ساڵ بە هۆی کێشەی خێزانییەوە بە دەستی براکەی کوژراوە.


ناوبراو دوای ئەوەی کە بە لێدانی چەقۆ بریندار کراوە بۆ یەکێک لە ناوەندە دەرمانییەکانی کرماشان گواسترابووەوە کە لە کۆتایدا بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گیانی لەدەست دا.


ئەم ژنە لاوە، کە ناسنامەی نەزانراوە لەلایەن براکەیەوە کوژراوە و بکوژ دوای یەک ڕۆژ لە ئەنجامدانی تاوان دەستگیرکراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە