جێبەجێ کردنی سزای بەندکرانی سوهەیلا موتاعی، هاووڵاتیی دەستبەسەرکراوی خەڵکی دێولان

سوهەیلا موتاعی، خەڵکی دێولان، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەم دواییەدا دوو جار دەستبەسەرکرابوو؛ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سز

٥ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٥١

 

هەنگاو: چوارشەممە ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

سوهەیلا موتاعی، خەڵکی دێولان، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی ئەم دواییەدا دوو جار دەستبەسەرکرابوو؛ بەمەبەستی جێبەجێکردنی سزای بەندکران بۆ بەندیخانەی سنە گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سوهەیلا موتاعی کە هەتا کاتی جێبەجێکردنی سزای بەندکرانەکەی لە بەندیخانە ڕاگیرابوو، لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولان لە دانیشتنێکی چەند خولەکی و بێ ئامادەبوونی خۆی سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

ناوبراو بە تۆمەتی تێکدانی نەزمی گشتی سزای ١٨ مانگ، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە لە دژی نیزام، سزای ١٥ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی، سزای ١٣ مانگ بەندکران، بە تۆمەتی یاخیبوون لە پۆلیس سزای ٥ مانگ بەندکران و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە کردن بە قازانجی حیزب و ڕێکخراوەکانی دژبەری نیزام سزای ٩ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی بڕیاری دەرکراو لەلایەن دادگای شۆڕشی دێولان و بەپشت بەستن بە یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زۆرترین سزا واتا ١٨ مانگ بەندکرانی ئەم ژنە چالاکە شیاوی جێبەجێکردنە.

سوهەیلا موتاعی لەکاتێکدا کە لە ٢٥ی ڕەزبەری ٢٧٢٢، بە دانانی بارمتەی ٤٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی ئازاد کرابوو، بۆ جارێکی دیکە لە ٢١ی خەزەڵوەر دەستبەسەرکرایەوە و هەتا کاتی جێبەجێکرانی سزاکەی لە دەستبەسەرگەی ئیتلاعات ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە