جێبەجێکرانی سزای سێدارەی ١٨ هاووڵاتیی کورد لە مانگی جەنیوەری ٢٠٢٣ دا

لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ ی زایینیدا لانی کەم سزای سێدارەی ١٨ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە دەکاتە ٣٠٪ی هەموو ئەو بەندکراوانەی کە لە هەمو

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢٢:٤٢


هەنگاو: سێشەممە ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

لە مانگی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٣ ی زایینیدا لانی کەم سزای سێدارەی ١٨ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێکراوە کە دەکاتە ٣٠٪ی هەموو ئەو بەندکراوانەی کە لە هەموو ئێراندا لەو مانگەدا لە سێدارە دراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەری ٢٠٢٢٣دا لانی کەم ١٨ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون کە دەکاتە یەک لەسەر سێی ئەو بەندکراوە کوردانەی کە ساڵی ٢٠٢٢ لە ئێراندا لە سێدارە دراون. هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە لە ساڵی ڕابردوودا سزای ٥٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.


لە مانگی جەنیوەریدا لە هەموو ئێراندا ٦٠ بەندکراو لە سێدارە دراون کە بە بەراورد لەگەڵ ئاماری بەندکراوانی کورد دەردەکەوێت کە ٣٠٪ی کۆی ئەو بەندکراوانەی لە هەموو ئێراندا لە سێدارە دراون بەندکراوی کورد بوون.

جێگای ئاماژەیە کە لەو ماوەیەدا سزای محەممەد مەهدی کەرەمی بەندکراوی سیاسی کورد و خەڵکی بیجاڕ کە لە ڕاپەڕینی شاری کەرەج دەستبەسەر کرابوو، لە بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ئەم ئامارە، ١٢ بەندکراوی کورد لە بەندیخانەکانی دەرەوەی کوردستان وەکوو کەرەج، ئەراک و بەندەر عەباس لە سێدارە دراون.
بە پشتبەستن بە ئامارەکانی هەنگاو، سزای سێدارەی یەک کەس لەو بەندکراوانە لە سەرچاوە حکومەتییەکان ئاماژەی پێکراوە و ٣٠ حاڵەتی دیکە لە میدیا حکومەتییەکان باسی لێ نەکراوە.


جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان
بەندکراوانی سیاسی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٥.٥٪ کۆی حاڵەتەکان.
کوشتنی ئەنقەست: ٥ حاڵەت کە دەکاتە ٢٨٪ی کۆی حاڵەتەکان.
تاوانەکانی پەیوەندیدار بە ماددە هۆشبەرەکان: ١٢ حاڵەت کە دەکاتە ٦٦.٥٪ی کۆی حاڵەتەکان.


شوێنی جێبەجێکرانی سزای سێدارە
بەندیخانەی ناوەندیی کەرەج: ٨ حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی کرماشان: ٢ حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی سەڵماس: ٢ حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ئەراک: ٣ حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی بەندەر عەباس: ١ حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ئیلام: ١ حاڵەت
بەندیخانەی ناوەندیی ماکۆ: ١ حاڵەت


 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە