جێبەجێکردنی سزای سێدارەی هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی ڕەشید لەوەندپوور، لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٠:٥٤


هەنگاو: دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی شاری ئورمیە بە ناوی ڕەشید لەوەندپوور، لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ بەرەبەیانیی ڕۆژی دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٩ی جەنیوەری ٢٠٢٢) سزای سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی ڕەشید لەوەندپوور، خەڵکی شاری ئورمیە، کە تۆمەتی بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکان درابووە پاڵی ناوبراو، لە بەندیخانەی ڕەجایی‌شاری کەرەج جێبەجێ کرا.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ڕەشید لەوەندپوور خەڵکی گوندی "خرەکووش" سەر بە شاری ئورمیەیە کە چەند ساڵ پێش بە تۆمەتی ت کڕین و فرۆشتن و هەروەها گواستنەوە ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کرا و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەی بەسەردا سەپا.

هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو هاووڵاتییە تاکوو کاتی داڕشتنی ئەو هەواڵە لە ڕاگەیاندنی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت ڕاگەیاندنی فەرمیی دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی، ڕانەگەیەدراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە