دووبارە دەست بە سەرکرانەوەی ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانەکانی ئابدانان

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی ئابدانان، لە کاتێکدا بۆ دووهەمین جار دەستبەسەرکراوە کە لەلایەن دادگاوە، حوکمی خانەنشینی زۆرەملێ و دوو پلە کەمکردنەو

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢١:١٢


هەنگاو: دووشەممە، ١٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

ئەحمەد عەلیزادە، مامۆستای قوتابخانە و خەڵکی ئابدانان، لە کاتێکدا بۆ دووهەمین جار دەستبەسەرکراوە کە لەلایەن دادگاوە، حوکمی خانەنشینی زۆرەملێ و دوو پلە کەمکردنەوەی مووچە و پێگەکەی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە، ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣) ئەحمەد عەلیزادە، خەڵکی ئابدانان و مامۆستای قوتابخانە دوای بانگهێشتکردنی بۆ دادگا، لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرا.

ئەم مامۆستایە، پێشتر لە کۆتاییەکانی مانگی خەرمانانی ٢٧٢٢ و هاوکات لەگەڵ سەرەتاکانی دەستپێکی ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکانی ئابدانان دەستبەسەرکرابوو و بۆ ماوەیەک ڕەوانەی بەندیخانە کرابوو.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەحمەد عەلیزادە، لە بڕیارێکی دادگادا ڕۆژی شەممە بە ٢٦ی سەرماوەز، بە تۆمەتی هەرچی کە بە "سەرپێچی کارگێڕی" ناودەبرێت سزای "خانەنشینی بە کەمکردنەوەی دوو پلەی بەسەردا سەپێندراوە.

لە ئێستادا، دۆخی ئەم مامۆستایە دوای دووبارە دەست بە سەرکرانەوەی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ناوبراو و شوێنی ڕاگیرانی لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە