دەستبەسەرکردنی سۆما پوورمحەممەدی، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی نۆژین لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

سۆما پوورمحەممەدی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٣:٥١


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

سۆما پوورمحەممەدی، چالاکی مەدەنی و ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ کاتژمێر ١١ی پێش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، سۆما پوورمحەممەدی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری سنە و ئەندامی دەستەی بەڕیوەبەریی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی کۆمەڵایەتیی نۆژین، لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە کاتێکدا ئەو هاووڵاتییە بە مەبەستی بەدواداچوون لەسەر دۆسیەی هاوژینەکەی بە ناوی ئیدریس مینبەری سەردانی لقی دووی دادگای لێپرسینەوەی تاوانەکان لە شاری سنە کردووە، لە پێش دەرگای ئەو دادگایەدا لەلایەن هێزەکانی حکوومەت ڕفێندراوە.


ئیدریس مینبەری، یەکێک لە چالاکانی مەدەنیی شاری سنە و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجوومەنی نۆژین لەو شارە، ڕۆژی یەکشەممە، ٢٧ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی وەرزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە سنە ڕفێندراوە و تاکوو ئێستە لە گرتنگەی ئەو ناوەندە حکوومەتییەدا ڕاگیراوە.


تاکوو کاتی داڕشتنی هیچ زانیارییەک لەسەر، بارودۆخ و چارەنووسی سۆما پوورحمەممەدی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە