سەپاندانی سزای بەندکردن، پێبژاردنی پارە و قەدەغەبوونی سەفەرکردن بۆ دەرەوە ئێران بەسەر نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژنامەنووسی خەڵکی سەقز

نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێران و لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دادگای شۆڕشەوە سز

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٢٤


هەنگاو: یەکشەممە، ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢


نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر و ڕۆژنامەنووسی خەڵکی شاری سەقز کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی ئێران و لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە، لەلایەن دادگای شۆڕشەوە سزای دوو ساڵ بەندکردن، پێبژاردنی ١۵ ملیۆن تمەنی ئێرانی پارە بەسەردا سەپاوە و هەروەها ماوەی ۵ ساڵ سەفەرکرنی ناوبراو بۆ دەرەوەی ئێران قەدەغە کراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ نازیلا مەعرووفیان، هەواڵنێر، ڕۆژنامەنووس و خوێندکاری زانکۆی "عەلامە"ی تاران، وێڕای ئەوەی کە لە لاپەڕەی تویتەریی خۆی هەواڵی مەحکوومکرانەکەی بڵاو کردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: "بەپێی بڕیاری لقی ٢۶ی دادگای شۆڕش بە سەرۆکایەتیی دادوەر ئەفشاری، سزای دوو ساڵ بەندکردن، ١۵ ملیۆن تەمەن پێبژاردنی پارە و هەروەها قەدەغەبوونی سەرفەرکردن بۆ دەرەوەی ئێران بۆ ماوەی ۵ ساڵ بەسەرمدا سەپاوە".


ئەو تۆمەتانەی بەسەر ئەو ڕۆژنامەنووسە کوردەدا سەپاوە بەم شێوەیە ڕاگەیەندراوە؛ "چالاکی دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" و "بڵاوکردنەوەی درۆ و دەلەسە بە مەبەستی شێواندنی بیروڕای گشتی لە ڕێگەی بڵاوکردنەوەی وتووێژێک لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی".


نازیلا مەعرووفیان، ڕۆژی چوارشەممە، ١٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢، لە کاتی پێ ڕاگەیشتن بە دۆسیە و تۆمەتەکانی لە دادگا، بەهۆی گوشارە دەروونییەکان بۆ سەر ناوبراو بێهۆش بووە و بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە، پاشان بەبێ ئەوەی کە ڕەوەندی دەرمانی و چاودێریی پزیشکی تێپەڕ بکات، گەڕاندوویانەتەوە بۆ بەندیخانە.


ئەو هاووڵاتییە ڕۆژنامەنووسە پێش ئەوەی کە دەستبەسەر بکرێت وەک هەواڵنێری "ڕویداد ٢٤" چالاکیی دەکرد؛ پاش بڵاوکردنەوەی وتووێژێکی خۆی لەگەڵ باوکی ژینا ئەمینی، شەوی یەکشەممە، ٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندی ٢٠٩ی بەندیخانەی ئێڤین گواستراوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە