سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر کوروش گەڕاوەند، مێرمنداڵی خەڵکی شاری سەراوڵە

کوروش گەڕاوەند، هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای حکوومەت لەو شارەوە سزای

١١ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٠٣


هەنگاو؛ سێشەممە، ١١ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

کوروش گەڕاوەند، هاووڵاتیی تەمەن ١٨ ساڵ و خەڵکی شاری سەراوڵە سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن دادگای حکوومەت لەو شارەوە سزای ٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەراوڵە بە ناوی کوروش گەڕاوەند تەمەن ١٧ ساڵ، بە تۆمەتی "پێکهێنانی گرووپ و باند بە مەبەستی هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی" و "بەشداری لە ناڕەزایەتی و تێکڕووخان و شکاندنی کەرەستە گشتییەکان"، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری سەراوڵە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "ئۆمێدی"، سزای ٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.


ئەو مێرمنداڵە کوردە، ڕۆژی پێنجشەممە، ٣ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣)، لە ڕەوتی ڕاپەڕینی جەماوەریی شاری سەراوڵە و لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەکی ۱۵ڕۆژە دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانەوە، بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی تا کۆتایی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە