سەپاندنی سزای دوو ساڵ بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە لە تاران

مەهسا فەرهادی، هاووڵاتیی کورد و دانیشتووی شاری تاران کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئا

٢١ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٩:٢٦

 

هەنگاو: چوارشەممە، ٢١ی بەفرانباری ٢٧٢٢

مەهسا فەرهادی، هاووڵاتیی کورد و دانیشتووی شاری تاران کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرابوو، بە تۆمەتی "پێکهێنانی باند و گرووپ بە مەبەستی تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ مەهسا فەرهادی، تەمەن ٢١ ساڵە و خەڵکی شاری سنە، لەلایەن لقی ٢ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری شاریار (شەهریار) سەر بە تاران، سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی زانیارییەکی هەنگاو، سەرەڕای دانانی بارمتە بۆ ئازادکردنی کاتیی ئەو هاووڵاتییە و ڕادەستکردنی ئەو بارمتەیە بە دادگا، دادوەری دۆسیەی مەهسا فەرهادی، ئەو بارمتەیەی وەرنەگرتووە و لە بڕیارنامەی فەرمیی ئەو دادگایەدا ئاماژە بەە کردووە کە هیچ بارمتەیەک بۆ ئەو هاووڵاتییە ڕادەستی دادگا نەکراوە.

مەهسا فەرهادی کە لە ناوەندێکی دەرمانیی جوانکاریی کۆمەڵگەی ئارم لە شارۆچکەی ئەندێشەی تاران سەرقاڵی کارکردن بوو، ڕۆژی سێشەممە، ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (١۵ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) پاش هاتنە دەرەوەی لە شوێنی کارەکەی، بە بیانووی ڕەچاوە نەکردنی حیجابی زۆرەملێ و لەسەر نەبوونی لەچک (سەرپۆش)، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە کوردە بە شێوەیەکی دڕندانە لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراوە و بنەماڵەکەی پاش دوو ڕۆژ بەدواداچوونی بەردەوام و سەردانی دادگا و ناوەندە حکوومەتییەکان، ئاگادار کراونەتەوە کە کچەکەیان دەستبەسەر کراوە و بۆ بەندیخانەی قەرچەک گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە