سەپاندنی سزای ٤ مانگ بەندکردن بەسەر هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری جوانڕۆ

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بیاشۆش سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی دکتۆر ڕەحیم عەزیزی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" و "ل"، .

٧ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٢١:٢١


هەنگاو: هەینی، ٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی بیاشۆش سەر بە شاری جوانڕۆ بە ناوی دکتۆر ڕەحیم عەزیزی، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی" و "لایەنگریی حیزبە کوردستانییەکان"، سزای چوار مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣) د. ڕەحیم عەزیزی، هاووڵاتیی خەڵکی شاری جوانڕۆ سەر بە پارێزگای کرماشان، لەلایەن لقی ٤ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لە شاری کرماشان، سزای ٤ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، بڕیاری ئەو سزایە ڕۆژی چوارشەممە، ۵ی ڕێبەندان بە شێوەی فەرمی بەو هاووڵاتییە ڕاگەیەندراوە.


ڕەحیم عەزیزی، خاوەنی بڕوانامەی دکتۆرای ئامار، ڕۆژی دووشەممە، ١٤ی سەرماوەزی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆی لە گوندی بیاشۆش سەر بە شاری جوانڕۆ ڕفێندراوە.


ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەکی ١٠ ڕۆژەی دەستبەسەرکردن و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگەی وەزارەتی ئیتلاعاتی حکوومەت لە کرماشان، بە بارمتە و بە شێوە کاتی تاکوو کۆتاییی پرۆسەی دادگایی کردنەکەی ئازاد کرابوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە