شیلان ڕەشیدزادە لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراە

خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی شیلان ڕەشیدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی ناد.

١٥ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٠٩:٣٩


هەنگاو: پێنجشەممە، ١۵ی بەفرانباری ٢٧٢٢

خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەقز بە ناوی شیلان ڕەشیدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٣ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، شیلان ڕەشیدزادە، خوێندکاری بەشی ژمێریاری لە زانکۆی پەیام نووری شاری سەقز، لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەو شارە ڕفێندراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو لە شاری سەقز، ئەو هاووڵاتییە لە شەقامێکی نزیکی ماڵی خۆیان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

شیلان ڕەشیدزادە، ئەندامی ئەنجوومەنی فەرهەنگیی "هیوای زانست"ی شاری سەقزە. ئەو ئەنجوومەنە چالاکییەکانی خۆی لە مانگی ڕەزبەری ٢٧١۶ دەست پێ کردووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە