فریشتە مەنسووری، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەراولە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپا

فریشتە مەنسووری، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەراولە سەر بە پارێزگای ئیلام، لە کە سەرەتاکانی ڕاپەڕینی ئەم دواییە دەستەبەسەرکرابوو؛ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری

٩ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٢:٣٣


هەنگاو: یەکشەممە ٩ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢


فریشتە مەنسووری، چالاکی مەدەنی خەڵکی سەراولە سەر بە پارێزگای ئیلام، لە کە سەرەتاکانی ڕاپەڕینی ئەم دواییە دەستەبەسەرکرابوو؛ لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی سەراوڵە، بە تۆمەتی «تێکدانی ئاسایشی گشتی کۆمەڵگا»، «بێ ڕێزی بە ڕێبەری کۆماری ئیسلامی» و «گردبوونەوە و پیلانگێڕی دژ بە ئاسایشی ناوخۆییی» سەرجەم سزای ٣ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانی بە سەر فریشتە مەنسووری تەمەن ٣٥ ساڵ سەپاندووە.


بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای پێداچوونە لە شاری ئیلام سەرەڕای ئەرکی دایکایەتی و سەرپەرشتیاری کۆرپەکەی و بەرپرسایەتی پەیداکردنی بژێوی بنەماڵە، ٦ مانگ سزای بەندکرانی فریشتە مەنسووری بێ چاولێکردن لە کەیسەکەی و نەدانی مافی بەرگری بە پارێزەرەکەی، بە پەسەند و جێبەجێکراو زانیوە.


فریشتە مەنسووری، شاخەوان و دەرچووی بەشی کەلوپەلە پزیشکییەکان، ڕۆژی یەکشەممە ١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە دەستبەسەرکرا. ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٥٥٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی مەرجدار ئازاد کرابوو.


ئەم چالاکە مەدەنییە، لە ساڵی ٢٧٠٩ لە شاری تەورێز دەستبەسەر کرابوو و بۆ ماوەی یەک وەرز لە خوێندن هەڵسەپێردرابوو. هەروەها ناوبراو لە ڕەوتی ناڕەزایەتییەکانی ساڵی ٢٧١٩ لەلایەن ئیتلاعاتی سوپای شاری سەراولە دەستبەسەر کرابوو و دوای ماوەیەک لێپرسینەوە و دەستبەسەرکران ئازاد بوو.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە