مانگرتن لە خواردن، مەترسی جددی بۆ سەر تەندروستی ئیلهام مودەڕسی دروست کردووە

ئیلهام مودەڕسی، وێنەکێشی خەڵکی سنە کە ماوەی دوو مانگی ڕابردووی لە دەستبەسەرگە حکومەتییەکان و بەندیخانەی کەرەج تێپەڕاندووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕ

١٢ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢١:٥١


هەنگاو: دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧٢٢


ئیلهام مودەڕسی، وێنەکێشی خەڵکی سنە کە ماوەی دوو مانگی ڕابردووی لە دەستبەسەرگە حکومەتییەکان و بەندیخانەی کەرەج تێپەڕاندووە، بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە ناڕوونی چارەنووسی، مانی لە خواردنی ویشک گرتووە دۆخۆی تەندروستی بەهۆی هەبوونی نەخۆشی زگماکی جەرگ و ڕیخۆڵە، مەترسیدار ڕاگەیەندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەم هونەرمەندە بەندکراوە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢ی جەنیوەری ٢٠٢٣) دەستی بە مانگرتن لە خواردنی وشک کردووە و ئەمەش بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی تەندروستی ناوبراو و ڕاگرتنی لە دۆخێکی نالەباردا، مەترسی بۆ سەر تەندروستی ناوبراو دروست کردووە و پێویستی بە چارەسەری پزیشکی خێرا هەیە.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەندیخانەی کەچوویی کەرەج، ئیلهام مودەڕسی لە ئێستادا پێویستی بە چاودێری تایبەت و گواستنەوەی خێرای بۆ ناوەندە دەرمانەییەکان هەیە.

ناوبراو لە ماوەی دەست بەسەرکرانیدا لە مافی دەست ڕاگەیشتن بە پارێزەر و دۆسییەکەی بێ بەری بووە و بەهۆی نەخۆشی جەرگ و ڕیخۆڵەیەوە ئازاری هەبووە.

ئیلهام مودەڕەسی کە سەرپەرەشتی بنەماڵە سێ کەسییەکەیەتی، تۆمەتبارکراوە بە "خراپکردنی دامەزراوەکان"، "تێکدانی نەزم و ئاسایشی گشتی"، "هاندانی خەڵک بەمەبەستی کوشتن" و "پڕوپاگەندە لە دژی نیزام".


هەنگاو پێشتر بڵاوی کردبووە وە کە، ئیلهام مودەڕەسی ڕۆژی چوار شەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، لە ماڵەکەی خۆی لە شاری کەرەج، لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە دەستبەسەرکراوە و دواتر بۆ بەندیخانەی کەچوویی ئەو شارە گواستراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە