موختار سادقی، خەڵکی پاوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا

موختار سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە و بەندکراوی سیاسی پێشوو، دوای ئازادی مەرجداری، لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشان سزای ٦ مانگ ب

١٣ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١١:٢٥


هەنگاو: سێشەممە ١٣ی بەفرانباری ٢٧٢٢


موختار سادقی، هاووڵاتیی خەڵکی پاوە و بەندکراوی سیاسی پێشوو، دوای ئازادی مەرجداری، لەلایەن دادگای شۆڕشی کرماشان سزای ٦ مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا موختار سادقی، لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی کرماشان بە سەرۆکایەتی دادوەر "مەسعوود نووری" سزای شەش مانگ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا.


ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ١٠ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (٢ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی بەرخۆدانی جەماوەریی پاوە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان دەستبەسەرکرا و دوای ١٠ ڕۆژ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و هەتا تەواوبوونی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە و دادگا ئازاد کرابوو.

شیاوی ئاماژە پێدانە، کە موختار سادقی لە ساڵی ٢٧٠٩ بە تۆمەتی چالاکی سیاسی دەستبەسەر و دوای تێپەڕاندنی سزای یەک ساڵ بەندکران لە بەندیخانە ئازاد بوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە