ناڕوونی چارەنووسی بەسیر ئەحمەدی، خوێندکاری خەڵکی پاوە، لەدوای ڕفاندنی

بەسیر ئەحمەدی، خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای زانکۆی زانست و پیشەی تاران، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە تاران، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

٢٤ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٠:٥٦


هەنگاو: شەممە ٢٤ی بەفرانباری ٢٧٢٢
بەسیر ئەحمەدی، خوێندکاری قۆناغی دکتۆرای زانکۆی زانست و پیشەی تاران، دوای ڕفاندنی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە تاران، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣) بەسیر ئەحمەدی، خەڵکی پاوە لە شاری تاران لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

ئەم خوێندکارەی قۆناغی دکتۆرای بەشی ئەندازیاری کارەبای زانکۆی زانست و پیشەی تاران، لە تاقیکردنەوەکانی قۆناغە جیاوازەکانی خوێندن، پلەی باڵای بەدەست هێناوە.

سەرەڕای بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بنەماڵەکەی، هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی کە دراونەتە پاڵ ئەم خوێندکارە لەبەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە