وەرزشوانێکی کوردی خاوەن میدالیای ئاسیا بەهۆی تەقەی هێزە حکوومەتییەکانەوە چاوێکی لەدەست دا

وەرزشوانێکی کورد بە ناوی کەوسەر خوشنوودی نیا و خەڵکی شاری کرماشان، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارەدا بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان چاوی بریند

٣ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٥:٣١


هەنگاو: دووشەممە، ٣ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

وەرزشوانێکی کورد بە ناوی کەوسەر خوشنوودی نیا و خەڵکی شاری کرماشان، کە لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارەدا بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکان چاوی بریندار ببوو، بۆ هەمشیە چاوی چەپی لەدەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەکی وەرزشوانی خەڵکی شاری کرماشان بە ناوی کەوسەر خوشنوودی نیا (مەهبانوو) کە پێشتر لە ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی ئەو شارە بە تەقەی هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران چاوی چەپی بە ساچمە بریندار بوو، وێڕای ئەوەی کە چەندین جار نەشتەرگەریی چاوی بۆ کراوە، بۆ هەمیشە ئەو چاوەی لەدەست دا.

ناوبراو یاریزانی بواری کەمانهاوێژی و ئەندامی هەڵبژاردەی تیمی کامپوەندی ژنانی ئێرانە و لە کێبڕکێی تیرهاوێژی بە کەمان لە ساڵی ٢٧٢١ کە لەسەر ئاستی ولاتانی ئاسیادا بەڕێوە چوو، پلەی دووەمی بەدەست هێنا.

ئەو وەرزشوانە کوردە ڕۆژی هەینی، ١٨ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٩ی دیسەمبەری ٢٠٢٢) لە ڕەوتی ڕاپەڕین و بەرخۆدانی جەماوەریی شاری کرماشان لە جووتسایدی تاقوەسان، بە تەقەی هێزەکانی یەکەی تایبەتی حکوومەت چاوی بریندار کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە