ڕاپەڕینی جەماوەری: سەپاندنی سزای بەندکردن بەسەر محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی ئیلام

محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام کە گۆرانیی "ژن، ژیان، ئازادی"ی خوێندووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٢ ساڵ بەندکرد

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٤:١٨


هەنگاو: دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢


محەممەد عەباسزادە، هونەرمەندی خەڵکی شاری ئیلام کە گۆرانیی "ژن، ژیان، ئازادی"ی خوێندووە، لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامییەوە سزای ٢ ساڵ بەندکردن، ٢ ساڵ قەدەغەبوونی سەفەرکردن بۆ دەرەوەی ئێران و پێبژاردنی پارە بەسەریدا سەپاوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ئەو هونەرمەندە دەستبەسەرکراوە، لەلایەن لقی ١٠٣ی دادگای تاوانەکان و لقی ١ی دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای دوو ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپاوە و ئەم سزایە لەم دوایییانەدا لەلایەن دادگای پێداچوونەوەی تاوانەکاندا بۆ دوو ساڵ بەندکردنی هەڵپەسێردراو، دوو ساڵ قەدەغەبوونی سەفەرکردن بۆ دەرەوەی ئێران و هەروەها پێبژاردنی پارە گۆڕدراوە.


محەممەد عەباسزادە، پاش خوێندنی گۆرانیی "ژن، ژیان، ئازادی"، ڕۆژی چوارشەممە، ٢٧ی ڕەزبەری ٢٧٢٢ (١٩ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٢)، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە لە ماڵەکەی خۆیدا ڕفێندراوە.


هەنگاو پێشتر بەپێی زانیاریی سەرچاوەکانی خۆی، هەواڵێکی لەسەر دەستبەسەرداگرتنی مۆبایل و لاپتۆپی ئەو هاووڵاتییە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە بڵاو کردووەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە