ڕاپەڕینی جەماوەری: سەپاندنی سزای ٣ ساڵ بەندکردن و لێدانی ٤٠ قامچی بەسەر سرووش موعینی فەر، خەڵکی بۆکان

سرووش موعینی فەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سەرجەم سزای سێ ساڵ

١٠ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ٠٩:٢٧


هەنگاو: دووشەممە، ١٠ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

سرووش موعینی فەر، هاووڵاتیی خەڵکی شاری بۆکان، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە سەرجەم سزای سێ ساڵ بەندکران و لێدانی ٤٠ قامچی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان بە ناوی سرووش موعینی فەر، لەلایەن دادگای شۆڕشی کۆماری ئیسلامی لەو شارە بە سەرۆکایەتیی دادوەر "کشاوەرز"، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە بە دژی نیزامی کۆماری ئیسلامی"، بڵاوکردنەوەی درۆودەلەسە بە مەبەستی ئاژاوەگێڕی" و "هەوڵدان بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی"، سەرجەم سزای سێ جار بەندکردنی یەک ساڵە و لێدانی چل قامچی بەسەردا سەپاوە.

بەپێی یاسای کۆی سزاکان، یەک ساڵ لە کۆی ئەو سێ ساڵ بەندکردنەی ئەو هاووڵاتییە جێبەجێ دەکرێت.

سرووش موعینی فەر، تەمەن ٢٧ ساڵ و دووکاندار، ڕۆژی چوارشەممە، ١١ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ (٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٣) لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری بۆکان ڕفێندراوە.

ناوبراو پاش تێپەڕکردنی ماوەیەکی ٢٤ ڕۆژەی دەستبەسەربوون و لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە دەستبەسەرگە حکوومەتییەکان، ڕۆژی شەممە، ۵ی سەرماوەز بە دانانی بارمتە و بە شێوەی کاتی ئازاد کراوە.

شایانی باسە کە ئەو هاووڵاتییە لە ماوەی دەستبەسەربوون و هەروەها لە ماوەی بەڕێوەچوونی دادگاییکردنەکەیدا لە مافی هەبوونی پارێزەر بێبەری و بێبەش کراوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە