ڕفاندنی زوهرە ڕەحمانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری بانە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری بانە بە ناوی زوهرە ڕەحمانی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادی.

١٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٢:٠٧


هەنگاو: دووشەممە، ١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی شاری بانە بە ناوی زوهرە ڕەحمانی، پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ زوهرە ڕەحمانی، چالاکی مەدەنیی خەڵکی شاری بانە، ڕۆژی یەکشەممە، ١٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (٧ی جەنیوەری ٢٠٢٢)، لە ماڵەکەی خۆیدا لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە ڕفێندراوە.


بە وتەی سەرچاوەکانی هەنگاو، ئەو هاووڵاتییە پاش ئەوەی کە لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە، بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و تاکوو ئێستا چارەنووسی ناڕوونە و هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ڕاگیران و بارودۆخی ناوبراو لە بەردەستدا نییە.


بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، زوهرە ڕەحمانی، چالاکێکی مەدەنیی، خێزاندار و دایکی دوو منداڵە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە