ڕفاندنی فایزە مودەڕس گورجی، خەڵکی سنە لەلایەن هێزەکانی حکوومەتەوە

فایزە مودەڕس گورجی، دوای بەشداریکردنی لە ساڵوەگەڕی گیانلەدەستدانی دوو لە قوربانیانی خەڵکی سنە کە لەو فڕۆکە ئۆکراینییەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە که بە موو

٢٩ بەفرانبار ٢٧٢٢، ١٥:٥٠


هەنگاو: پێنجشەممە ٢٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢

فایزە مودەڕس گورجی، دوای بەشداریکردنی لە ساڵوەگەڕی گیانلەدەستدانی دوو لە قوربانیانی خەڵکی سنە کە لەو فڕۆکە ئۆکراینییەی لەلایەن سوپای پاسدارانەوە که بە مووشەک خرایە خراوە گیانیان لەدەستدا بوو، لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، فایزە مودەڕس گورجی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٨ی جەنیوەری ٢٠٢٣) لەلایەن هێزەکانی حکومەتەوە ڕفێندرا.

ژینا مودەڕس گورجی، چالاکی بواری مافەکانی ژنان و کچی فایزە مودەڕس گورجی، لە تویتێکدا لەبارەی ڕفاندنی دایکی نووسیویەتی: "دایکم دوای چوونی بۆ فەرمانگەی پۆلیس بەمەبەستی بەدواداچوون سەبارەت دەستبەسەرداگرتنی پلاکی ئۆتۆمبێلەکەی لە ساڵڕۆژی خستنەخوارەوە فڕۆکەی ئۆکراینییەکە و دەستبەسەرکرا."

ناوبراو لە درێژەدا نووسیبووی: "هۆکاری دەستبەسەرکرانی دایکم هەبوونی گوڵ لەدەستی و ڕۆشتنییەتی بۆ گۆڕستانی بەهەشت محممەدی بۆ سەر گۆڕی ئایدا فەرزانە و ئاروین مورەتب لە ساڵڕۆژی کوشتنی ئەواندا بووە».

ژینا مودەڕەس گورجی، شەوی چوارشەممە ٣٠ی خەرمانانی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزە حکوومییەکانەوە دەستبەسەرکرا و ڕۆژی یەکشەممە ٨ی خەزەڵوەر، بە دانانی بارمتەی ١٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەیەکی کاتی و هەتا تەواوبوونی قۆناغی دادگایی لە ناوەندی چاکسازی و پەروەردەی سنە ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە