ڕفاندنی مامۆستایەکی زانکۆی ئازادی شاری ڕوانسەر لە تاران

مامۆستایەکی زانکۆی "ئازاد"ی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەرکان فەتحوڵڵاهی، خەڵکی شاری پاوە و ڕاهێنەری تۆپی پێ، لە فڕۆکەخانەی "خومە

٦ ڕێبەندان ٢٧٢٢، ١٠:٥١


هەنگاو: پێنجشەممە، ٦ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢

مامۆستایەکی زانکۆی "ئازاد"ی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەرکان فەتحوڵڵاهی، خەڵکی شاری پاوە و ڕاهێنەری تۆپی پێ، لە فڕۆکەخانەی "خومەینی"ی شاری تاران لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ٥ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ (٢٥ی جەنیوەری ٢٠٢٣) مامۆستایەکی زانکۆی "ئازاد"ی شاری ڕوانسەر بە ناوی ئەرکان فەتحوڵڵاهی، تەمەن ٤٥ ساڵ و خەڵکی شاری پاوە و دانیشتووی کرماشان، پاش ئەوەی کە لە وڵاتی تورکیا گەڕاوەتەوە ئێران و گەیشتووەتەوە فڕۆکەخانەی "خومەینی"ی شاری تاران، دەستبەجێ لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێندراوە.


ئەو هاووڵاتییە خاوەن بڕوانامەی کارناسیی باڵای زانستە سیاسییەکانە و جیا لەوەی کە مامۆستای زانکۆی "ئازاد"ی شاری ڕوانسەرە، ڕاهێنەری تۆپی پێیە لە شاری کرماشان.


تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ، چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو مامۆستایە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەشی لەم بارەیەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
شایانی باسە کە ئەرکان فەتحوڵڵاهی، خەڵکی گوندی "بانەوەڕە"ی سەر بە شاری پاوە و دانیشتووی شاری کرماشانە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە