ڕفاندنی چوار کاسبکاری خەڵکی شاری سنە لەلایەن ناوەندی حکوومەتییەکانەوە

چوار کاسبکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی سەیوان فاتیحی، فەرهاد گەوێڵی، ئەحمەد نەسیری و شۆڕش نووروڵڵاهی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆما

٢٨ بەفرانبار ٢٧٢٢، ٢٢:٢٢


هەنگاو: چوارشەممە، ٢٨ی بەفرانباری ٢٧٢٢

چوار کاسبکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی سەیوان فاتیحی، فەرهاد گەوێڵی، ئەحمەد نەسیری و شۆڕش نووروڵڵاهی لەلایەن ناوەندە حکوومەتییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە بانگ کراون و پاشان ڕفێندراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی سێشەممە، ٢٧ی بەفرانباری ٢٧٢٢ (١٧ی جەنیوەری ٢٠٢٣)، چوار کاسبکاری خەڵکی شاری سنە بە ناوەکانی سەیوان فاتیحی، فەرهاد گەوێڵی، ئەحمەد نەسیری و شۆڕش نووروڵڵاهی، پاش ئەوەی کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی چاوەدێریی بەسەر ئەماکنی حکوومەت شاری سنە بانگ کراون، لەلایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە ڕفێبندراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییانە پاش ئەوەی کە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری بەسەر ئەماکنی حکوومەت لە گۆڕەپانی "دوانزەی فەروەردین"ی شاری سنەیان کردووە، لەلایەن هێزەکانی ناوەندی ئیتلاعاتی هێزە ئینتزامییەکانی حکوومەتەوە ڕفێندراون.

بەپێی زانیارییەکانی هەنگاو، سەیوان فاتیحی، بەڕێوەبەری خواردنگەیەکە لە شەقامی غەفووری شاری سنە و هەروەها فەرهاد گەوێڵی و شۆڕش نووروڵڵاهی دووکانی نۆژنگەیان (تعمیرگاە) هەیە.

تاکوو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر بارودۆخ و چارەنووسی ئەو هاووڵاتییانە لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان بۆ دڵنیابوون لە تەندروستیی ئەو چوار کەسە هیچ ئاکامێکی نەبووە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە